بەریتانیا سەرباز و دیپلۆماتەکانی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بەریتانیا ئاستی هۆشداریی لە عێراق ( دۆخی ئەمنیی عێراق) زیاد کرد و سەرباز و دیپلۆماتەکانی ئاگادار دەکاتەوە و هۆکاركەش بۆ هەڕەشەی ئێران دەگەڕێنێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی سکای نیوز، جیا لە عێراق، بەریتانیا ئاستی هۆشداریی بۆ کارمەندانی لە سعوودییە، کوەیت و قەتەریش زیاد کردووە.

سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوزی ئاشکرای کردووە، بەریتانیا ترسی ئەوەی هەیە، هێزەکانی ئێران، یاخود سەر بە ئێران لە عێراق، هێرش بکەنە سەر هێزەکانی بەریتانیا.

پێشتریش، ئەمەریکا هەمان دۆخی بۆ کارمەندانی راگەیاند و هۆڵەندا و ئەڵمانیاش سەربازەکانیان کشاندەوە.

 H.J