بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ سووپه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك گه‌یشته رێككه‌وتن
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی به گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ نێیمار هێنا و ئه‌م یاریزانه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كامپ نوو بگه‌ڕێته‌وه و به دوو مه‌رجه‌كه‌ی سه‌رۆكی بارسێلۆناش رازیبووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماری بۆ بارسێلۆنا كردووه‌ته مانشێتی سه‌ره‌كی و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه نێیمار رازیبووه به مووچه‌یه‌كی كه‌متر له هی پاریس سانجێرمان بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
نێیمار مه‌رجی دووه‌می بارسێلۆناشی جێبه‌جێ ده‌كات كه كشانه‌وه‌ی سكاڵایه‌كه‌یه‌تی و بڕیاری داوه داوای لێبوردنیش له هانده‌رانی بارسێلۆنا بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.
نێیمار له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.