ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان په‌یامێكی له باره‌ی فه‌توایه‌كی یه‌كێتی زانایان راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، فه‌توایه‌كی نوێی له باره‌ی ده‌رچوونی ئافره‌تان به شه‌و و سه‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تاكسی به ته‌نیا و چوونه ده‌ره‌وه‌یان له شار ده‌ركرد و له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌خنه‌ی له‌و فه‌توایه گرتووه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، لە نووسراوی ژمارە 144 كە لە 4/12/2019 دەرچووە، بەبێ رەچاوكردنی رۆڵ و پێگە و مافەكانی ئافرەتان، چەند فەتوایەكی بڵاوكردووه‌تەوە دەربارەی كاری شوفێرانی تاكسی و ئافرەتان.
هه‌روه‌ها هاتووه: لێرەوه رایدەگەیەنین كە وروژاندنی ئەم بابەتانە خزمەت بە ئاشتەوایی و هاوژیانی و یەكسانی و مافەكانی مرۆڤ ناگەیەنێت، ئەم فەتوایە پێشێلکردنی کەرامەتی ژن و پیاوە، بە تایبەتی برایانی شۆفێری تەکسی، هەروەها پێشێلكردنیشە بۆ كاری دامودەزگه فەرمی و یاساییەكان و لەگەڵ بنەماكانی یەكسانی جێندەری یەكناگرێتەوە، كە یەكێكە لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه: پێویستە لیژنەی باڵای فەتوا هەستیارانەتر مامه‌ڵە لەگەڵ ئەم بابەتە كۆمەڵایەتی و هەستیارانەدا بكات.
له فه‌تواكه‌یدا، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام رایگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌وشتی به‌رزی موسڵمانانه و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی جوانی كوردانه و ئیستغلال نه‌كردنی كاسبی شه‌رعی له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نابه‌رپرسه‌وه، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1- ده‌رچوونی ئافره‌ت له ته‌ك مه‌حره‌می خۆیدا هه‌ر كاتێك بێت بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت درووسته و شایسته‌یه و ئه‌سڵ وایه به‌و شێوه‌یه بێت.
2- ده‌رچوونی دوو ئافره‌ت یان زیاتر بۆ كاری پێویست وه‌ك ده‌وام و خوێندن و كار و ..هتد، درووسته و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه چونكه خه‌ڵوه‌تی شه‌رعی په‌یدا نابێت.
3- ئه‌گه‌ر شووفێره‌كه ئافره‌ت بوو، درووسته ئافره‌تی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وێت، به‌ڵام شوفێری ئافره‌ت درووست نییه نه‌فه‌ری پیاو هه‌ڵگرێت.
4- درووسته ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له نه‌فسی خۆی دڵنیا بوو له برا شوفیره‌كه‌یش دڵنیابوو، له پشته‌وه‌ی تاكسی سه‌ركه‌وێت بۆ كاری پێویستی خۆی.
5- هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه یان شوفێره‌كه یان هه‌ردووكیان له كه‌وتنه ناو داوی گوناهو تاوان و كاری ناشه‌رعی له خۆیان ده‌ترسان، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوای سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ته‌كه‌ش بێت بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه، پێویسته ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه سه‌رنه‌كه‌وێت و دابه‌زێت، یان شوفێره‌كه داوای دابه‌زینی لێ بكات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه دانه‌به‌زی پێویسته ده‌م و ده‌ست شوفێره‌كه دابه‌زێت و نه‌یگه‌یه‌نێت.
6- پێویسته ئافره‌ت به شه‌وان، به ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری نامه‌حره‌می تاكسی ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زه‌روورییه.
7- پێویسته ئافره‌ت به ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت.
8- سه‌باره‌ت به‌و كرێیه‌ی كه خاوه‌ن تاكسییه‌كه وه‌ریده‌گرێت، حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته ناو حه‌رام، یان كاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا بۆ به‌دواكه‌وتنی كاری ناشه‌رعی.