وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەخەكردنی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدرا و چاككراو جێبەجێ دەكات

"دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە كار بە ھیچ رێنماییەك ناكرێت"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان جەخت لە میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەخەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكەوتوو دەكاتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە واژۆی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە: "وێنەیەك لە كۆنووسی چۆنیەتی میكانزمی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەخەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكەوتوو بۆتان رەوانە دەكەین بە مەبەستی جێبەجێكردنی خالەكانی كۆنووسی ھاوپێچ".

"وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی ھێنانی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار، بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردە بكات، كە دەركەوت ژێرئاو كەوتووە، یان چاككراوەتەوە، یان لێی دراوە".

لە كۆنووسەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی ھێنانی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار، بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردە بكات، كە دەركەوت ژێرئاو كەوتووە، یان چاككراوەتەوە، یان لێی دراوە".

لە خاڵێكی دیكەی كۆنووسەكە ئەوە خراوەتەڕوو: "بەستنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی كوالێتیی كۆنتڕۆڵ لە دەروازە سنوورییەكان بەیەكەوە بە شێوەیەكی ئەلیكتڕۆنی، بۆ ئاڵوگۆڕیی داتاكان بۆ ھەموو كەرەستەكان لە بەرواری 30/6/2019. ھەروەھا كار بە ھیچ رێنمایەك ناكرێت سه‌باره‌ت بە ئۆتۆمبێلی لێدراو، یان ژێر ئاو كەوتوو و چاككراو، دوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە".

نووسراوی وەزیری ناوخۆ
نووسراوی وەزیری ناوخۆ
كۆنووسی لیژنە
كۆنووسی لیژنە
كۆنووسی لیژنە
كۆنووسی لیژنە

ھ.م