ڤیان سه‌بری: سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دا
K24- هه‌ولێر:
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان، عه‌بدولمه‌هدی پێیڕاگەیاندوون، گرنگە کێشەکان چارەسەر بکەین.
وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی پێ دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له فراوانكردنی هەماهەنگیی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی عێراق كرده‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیشی كرده‌وه، كه پێویسته کێشەکانی کەرکووك، شنگال و خورماتوو چارەسەر بکەین.
سه‌بری ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆکوەزیران خۆشحاڵیی خۆی بە چارەسەرکردنی کێشەکان دەربڕیوە و داواشی کردووە، فراکسیۆنەکان پشتگیریی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.
ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بە سەرۆکایەتیی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە.
دواتريش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. بەشیر لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "باسمان لە کێشەکانی سەرگەڕان، پەلکانە، گوندەکانی دەوروبەری کەرکووك و کێشەی هاوردەکردنی عەرەبەکان بۆ وەدەرنانی کوردەکان كرد و بەڵێنی چارەسەرکردنیان دراوە".
راشیگەیاند: "پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک هەندێک لێپیچینەوەی ئیداریی دەکات، کە پێچەوانەی یاساکانن و داوامان کردووە سنووری بۆ دابنرێت".
لەبارەی کێشەی گەنمی جووتیاران، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: "بە سەرۆک وەزیرانمان گوت، چیدی ناکرێت ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت و دەبێت پارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج بکرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەڵێنی خەرجکردنی پارەکەی بەم نزیکانە داوە".
ئاماژەی بەوەش دا، لە کۆبوونەوەکەماندا بە عادل عەبدولمهەدیان گوتووە، گەڕانەوەی پێشمەرگە و هەماهەنگیی هەرێم و بەغدا، تاکە رێگای چارەسەکردنی کێشەکانی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانه.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەو ئاوارانە بوو، کە لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر ماڵەکانیان جێ هێشتووە و داوا کراوە 150 هەزار خێزانی کورد، کە ئێستا ماڵەکانیان جێ هێشتووە، بۆ ناوچەکانیان بگەڕێندرێنەوە.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، بەهار مەحموود، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "داوامان کردووە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت، ئەوانیش ئەمەیان پەسەند کردووە و بەڵێنیان داوە ناردنی مووچە بەردەوام بێت".
H.B