له‌ كفری هاووڵاتییه‌ك كوژرا

ھۆکاری کوشتنەکە نازانرێت

K24 – كفری:

شه‌وی رابردوو، له‌ شارۆچكه‌ی كفری ته‌قه‌ له‌ هاووڵاتییه‌ك كرا و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

عه‌لی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کوردستان24 رایگەیاند، ھۆکاری کوشتنەکە نازانرێت.

گوتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، كاسبه‌ و  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.