به فه‌رمی جۆلیان لۆپیتیخی له راھێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ركرا
به فه‌رمی جۆلیان لۆپیتیخی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوورخرایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتێكی هه‌ستیار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه.
كه‌مێك پێش ئێستا له پرێس كۆنفرانسێكدا لویس رۆبیالیس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی لۆپیتیخی به پاساوی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاند.
به گوێره‌ی رادیۆ ماركا، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆه‌وه یاریزانه‌كانی ئیسپانیا له سه‌رووی هه‌مووانه سێرخیۆ رامۆس تكا له سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كه‌ن له بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی لۆپیتیخی پاشگه‌ز بێته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م داواكاری یاریزانه‌كان ره‌ت كرایه‌وه.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به لۆپیتیخی راگه‌یاندووه كه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یانه‌یه‌ك نییه تا به ئاره‌زووی خۆت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت و بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌وان به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی مۆندیال ده‌چن و بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی داوه و قابیلی قبول كردن نییه.
ئێواره‌ی دوێنێ جۆلیان لۆپیتیخی به گرێبه‌ستێكی 3 وه‌رز به راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كرا و بڕیار بوو له دوای مۆندیال راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌كار بكات.