دهۆك.. به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 11ی دیكه‌ش بریندار بوون

رووداوه‌كان له‌ 4 شوێنی جیاواز روویاندا

K24- دهۆك:

لە سێیەم رۆژی جەژنی قوربان بەھوی 4 رووداوی ھاتوچۆ له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، ٢ کەس گیانیان لە دەستدا و ١١ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمرۆ سێیەم رۆژی جەژن بەھۆی رووداوێکی ھاتۆچو و لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکێ ھیۆندای سپیی تایبەت شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.

شاھدحالێك بە کوردستان٢٤ ی راگەیاند، رووداوەکە لە نزیك گوندی زیناڤایێ لە دھۆك روویداوە و دەستبەجێ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە.

لەلایه‌كی دیكه‌وه‌ ھەر ئەمرۆ لە سنوری قەزای بەردەرەش، بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێك گیانی لەدەستدا و ٧ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ سنووری قه‌زای زاخۆش لە نزیك فیشخابوور رووداوێکی دیكه‌ی هاتوچۆ روویدا و بەھویەوە ٤ کەس برینداربوون.

بەگشتی لە سێیەم رۆژی جەژنی قورباندا بەھوی چوار رووداوی ھاتوچۆ ٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

H.B