ڕۆژئاوای كوردستان.. هێزێکی ئەمەریکی لە دژی جوڵەی هێزەکانی رووسیا جێگیر کرا

جارێکی دیکە ناکۆکی کەوتە نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و رووسیا

K24 – هه‌ولێر:

ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و رووسیا لە باکووری سووریا بەردەوامە و جارێکی دیکە گرژیی کەوتە نێوانیان.

بەگوێرەی هەواڵێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئەمەریکا لە رێگای خێرای ئێم فۆر جێگیر کراون، تاوەکوو رێگا لە جوڵەی هێزەکانی رووسیا لە نێوان گوندێکی عامودا و حەسەکە بگرن.

دوێنێش لە نزیک گوندی ئەلمالیکییە لە حەسەکە، هێزەکانی ئەمەریکا رێیان لە کاروانێکی هێزەکانی رووسیا كه‌ به‌ نیاز بوون بچنە خاڵی سنووری سێمێلکا لە سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان. دوای ئه‌وه‌ کاروانە رووسییەکە چوونەوە بنکەی ئاسمانیی قامشلی.

چەند جارێک ئەمەریکا لە رێگای خاڵی سنووریی سێمێلکا، هاوکارییەکانی گەیاندووەتە دەست هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).