سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی 4 ده‌وڵه‌ت ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی له‌ناوبردنی له هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل، به‌ریتانی و سعوودیه كرد، ئه‌گه‌ر بێت‌و هێڵی سوور به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی ببه‌زێنن.
له گوتارێكدا له‌ناو خۆپێشاندانی لایه‌نگری حكوومه‌ت له تاران كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانه‌وه گوازرایه‌وه، سه‌لامی دووپاتیكرده‌وه، "به ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل، ئال سعوود و به‌ریتانیا راده‌گه‌یه‌نم، ئێوه ئێمه‌تان له مه‌یدانه‌كان تاقیكردووه‌ته‌وه و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌تان نه‌بووه، هه‌موو لایه‌كیش گوێبیستی ده‌نگی شه‌قه زللـه‌كانمان بوون".
گوتیشی: "به ئێوه ده‌ڵێین: هێڵه سووره‌كانمان نه‌به‌زێنن، ئه‌گه‌ریش ئه‌و هه‌نگاوه‌تان نا، له‌ناوتان ده‌به‌ین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له دوو هه‌فته شه‌پۆلێك خۆپێشاندان له دژی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه و كۆماری ئیسلامیش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هاندانی ئه‌و خۆپێشاندانانه بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سعوودیه درێژ كرد.
H.B