مۆرینهۆ: سۆن بە گۆڵە نایابەکەی رۆناڵدۆ نازاریۆی بەبیر هێنامەوە

مۆرینهۆ: کوڕەکەم بە سۆن دەڵێت سۆناڵدۆ

خۆزێ مۆرینهۆ لەبارەی گۆڵەکەی سۆن هیونگ مین دەڵێت ئەو گۆڵەی سۆن گۆڵێکی رۆناڵدۆی بڕازیلی بەبیر هێنامەوە و یاریزانە کۆرییەکەی یانەکەی بە سۆنالدۆ ناوزەد دەکات.

خۆزێ مۆرینهۆ، بەڕێوەبەری هونەری تۆتێنهام هۆتسپێرس لەبارەی ئەو گۆڵەی سۆن هیونگ مین لە یاریی بەرامبەر بێرنلی تۆماریکرد دەڵێت 'پێش ئەم یارییە کوڕەکەم بە سۆن هیونگ مینی دەگوت سۆناڵدۆ، سۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەمڕۆش سۆن سۆناڵدۆ نازاریۆ بوو، کاتێک گۆڵەکەم بینی یەکسەر ئەو کاتەم بەبیر هاتەوە کە لە تەنیشت سیر بۆبی رۆبسۆن دانیشتبووم لە بارسێلۆنا، ساڵی 1996 رۆناڵدۆ نازاریۆ لە پشتەوەی هێڵی ناوەڕاستی یاریگاوە تۆپێکی وەرگرت و گۆڵێکی نایابی کورد و گۆڵەکەی وەکو ئەوەی سۆن بوو، ئەمە تاکە شت بوو کە لەکاتی گۆڵەکەی سۆن بەبیرمدا هات'.

سۆن لە دوایین 15 یاریی تۆتێنهام هۆتسپێرس بەشداریی 15 گۆڵی یانەکەی کردووە و بەرامبەر بێرنلی گۆڵێکی مێژوویی کرد.