رووسیا: پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان
K24- مۆسكۆ:
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كه كوردستان ٢٤ ئاماده‌ی بوو، له باره‌ی ده‌ست به‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وەك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ماریا زاخارۆڤا, وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و ده‌نگ پێدانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وە، رێگەخۆشكه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه.
زاخارۆڤا گوتی: "ئێمه هیواخوازین په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و دۆستانه‌ی نێوان رووسیا و كوردستانی عێراق به‌رده‌وامبێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له سه‌ر بنه‌مای رێز و لێكتێگه‌یشتنه، ئێمه له په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی ئابووری و دیپلۆماسی داین له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و فره‌چه‌شنمان له نێواندا هه‌یه، بۆیه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و ده‌نگ پێدانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه, رێخۆشكه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه، به‌جۆرێك سودی هاوبه‌شی بۆ هه‌ردوولا تێدابێت".
H.B