جێیمس جێفری: داعش لە کەرکووک و دیالە چالاکبووەتەوە
K24 – ههولێر:
جێیمس جێفری، نێردهی ئهمەریكا بۆ كاروباری سووریا و هاوپهیمانی نێودهوڵهتی رایدهگهیهنێت، داعش له كهركووك و دیاله چالاكبووهتهوه و ئهوان ههڵسهنگاندن بۆ دۆخهكه دهكهن.
جێیمس جێفری لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لە واشنتن رایگەیاند، چالاكی داعش لە پارێزگەکانی دیالە و کەرکوک زیاد بووە.
گوتیشی، هاوپەیمانان چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و دەشزانن کە لە باشووری رووباری فورات لە سوریاش داعش کەمێک خۆی کۆکردۆتەوە.
ھەروەھا جێیمس جێفری دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان رۆڵی کارای لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا هەبووە، بەتایبەت لە رووی سیاسی و لۆجستی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە کوردستان هێزەکانی ئەمەریکا پارێزراوترن بە بەروارد بە شوێنەکانی تری عێراق و بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانان ناوچەی ئارام بووە.
لەبارەی عێراقیش، جێفری نەیشاردەوە کە ئەوان پێیان وایە، عێراق لە لایەن ئێرانەوە حکووم دەکرێت.
H.J