چەند رێكخراوێك دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ هەڵەبجە دابین دەکەن

بڕی ھاوكارییەكان ئاشكرا دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

بڕێكی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە لایەن چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی و كۆمپانیای ناوخۆیییەكان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دابینكرا.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵەبجە یەكێكە لەو شارانەی لە رووی تەندروستی، ئابووری و پەروەردەییەوە پێویستی بە ھاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق ھەیە،  بۆ ئەوەی ئەم كەرتە گرنگانە بوژانەوە بەخۆیانەوە ببینن.

گوتیشی: "ئەو ھاوكارییە تەندروستیانەی بۆ ھەڵەبجە ھاتووە ویستمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە شەفافی رایبگەیەنین".