بهغدا بۆ یهكهمجار له بهرههمێهنانی كارهبادا ئاستێكی نوێی تۆمار كرد
K24 – ههولێر:
وەزارەتی كارەبای حكومهتی عێراق رایگهیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی وزەی كارەبا لە عێراق ، 16 ھەزار مێگاواتی تێپهڕاندووه.
لوئەی ئەلخەتیب ، وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی وزە لە عێراق زیاتر لە 16 ھەزار و 300 مێگاوات، تۆماركردنی ئەم ژمارەیەش بە یەكەمجار ھەژمار دەكرێت لە مێژووی وڵاتدا.
ئەلخەتیب ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی زۆری بەرھەمھێنان، پاڵنەرێك دەبێت كە وەزارەتەكە بتوانێت رۆژانە لە نێوان 20 تا 24 كاتژمێر كارەبا بداتە ھاووڵاتیان، بەڵام بەمەرجێك ھاوكار بن و كارەبای زۆر بەفیڕۆ نەدەن.
جەختیشیكردەوە، ئامانجی وەزارەتەكە لەئهمساڵدا ئەوەیە ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا بۆ 18 ھەزار مێگاوات زیادبكات، جگە لەوەی كە وەزارەتەكە سەركەوتوو بووە لە زیادكردنی بەرھەمھێنان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەجۆرێك بڕی بەرھەمھاتوو لە ئهمساڵدا، 3 ھەزار و 300 مێگاواتی تێپەڕاندووە.