فرێدریك تیسۆ: دڵنیام مه‌سرور بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
فرێدریك تیسۆ، دیپلۆماتكار و كونسوڵی پێشووتری فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راشیگه‌یاند، دڵنیام له‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌تایبه‌ت له پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.
فرێدریك تیسۆ گوتی: ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی له كاك مه‌سرور بكه‌م زۆر باش ده‌یناسم و ده‌زانم كه راوێژكارێكی لێهاتبوو، كه ئه‌ركی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی گرتبووه ئه‌ستۆ و له‌كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبوو.
گوتیشی: دڵنیاشم له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز بێت ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا به‌هێز بێت.