شاندێكی ئه‌وڕوپی سه‌ردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ده‌كات
K24 - ھەولێر
شاندێكی ئه‌وڕوپی له زیندانی ئیمڕالی سەردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری بەندكراوی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و چاویان به سه‌دان به‌ندكراوی دیكه له توركیا دەكەوێت.
ئه‌و شانده ئه‌وڕوپییه ئاشكرای ده‌كات، كه سه‌ردانه‌كه‌یان 9 رۆژی خه‌یاندووه و ئامانجیان چاودێریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه له‌لایه‌ن ئاسایشی توركیاوه ده‌ستگیر كراون.
له سه‌ردانه‌كه‌شیاندا، له زیندانی ئیمیرالی سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری په‌كه‌كه‌یان كردووه و سه‌دان به‌ندكراوی دیكه‌یان له شاره‌كانی ئیسته‌نبوڵ، ئه‌نقه‌ره، دیاربه‌كر و ره‌حا كردووه.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له زیندانی ئیمڕالی، سه‌ردانی سێ به‌ندكراوی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كردووه، ئه‌مه‌و بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ئاشكرا بكەن.
دوای ھەشت ساڵ، لە 2/5/2019 رێگە بە دیداری ئۆجەلان و پارێزەرانی درا و دواتریش پەیامی ئۆجەلان بڵاو كرایەوە، كە جەختی لە چارەسەری كێشەكان بە رێگەی ئاشتی كردەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگریدا، لە کینیا دەستگیر کرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەند كرا.
ھ.م