كه‌ی به‌یلی: داعش تۆڕێکی تیرۆریستییە و پێویسته‌ لە رەگ و ریشەوە لەناو ببرێت

کەی بەیلی, نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌داته‌وه‌

K24 – برۆكسل:

بڕیارە سبەی کۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لەناتۆ، لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەسته‌ (کەی بەیلی) نوێنەری ئەمریکا لەناتۆ، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، لە وه‌ڵامی پرسیارێکی بارزان حسن پەیامنێری کوردستان 24، ئاشکرای کرد، بەھەموو شێوەیەک بەشدارن لە شه‌ڕی له‌ناوبردنی داعش لە سووریا و عێراق و ھەرشوێنێکی دیكه‌ بێت.

کەی بەیلی، ئاماژەی بەوەشکرد، داعش تۆڕێکی تیرۆریستییە و پێویست دەکات لە رەگ و ریشەوە لەناو ببرێت.

بڕیارە سبەی 29 وەزیری بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لە برۆکسل کۆببنەوە و تاووتوێى چەند پرسێك بکەن لەوانەش، مەترسییەکانی گەشەپێدانی مووشەك و چەکە ناوەکییەکانی رووسیا بۆ سەر جیھان و گفتوگۆکردن لەسەر پەیمانی قەدەغەکردن و لەناوبردنی مووشەکی ئەتۆمی.

لە ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەتەواوی لە سووریا و عێراقیش، تەوەرێکی سەرەکی کۆببنەوەکە دەبێت.

ئ. م