خه‌ڵكى ته‌قته‌ق له پڕبوونى به‌نداوى دوكان نيگه‌رانن
K24 – دوكان:
31 ساڵە، هێندەی ئەم ساڵ پڕبوونی بەنداوی دوکان و زۆربوونی ئاوی زێی بچووک، دانیشتوانی ناحیەی تەقتەقی نیگەران نەکردووە.
ئەوان لە ئەگەری پڕبوونی بەنداوەکە، ترسیان لە بەردانەوەی ئاوەکە هەیە، چونکە دەیان پڕۆژەی گەشتیاری و سامانی ماسی، تەنانەت ماڵ و پڕۆژەکانی حکوومەتو وەک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە و قوتابخانە دەخاتە ژێر ئاو.
ئیدارەی ناحيه‌ى تەقتەق ئەو هاووڵاتییانەی ئاگادار کردۆتەوە کە ماڵ، یان پڕۆژەی ماسی و گەشتیارییان دەکەوێتە قەراغ زێیەکە، چۆڵی بکەن، چونکە لە ئەگەری پڕبوون و بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوکان، ئاوی زێیەکە هاوشێوەی ساڵی 1988 بەرز دەبێتەوە و مەترسییە ماددی و تەنانەت گیانیەکانیش، لەوکاتەدا چاوەڕوان کراون.
31 ساڵ لەمەوبەرو لەم وەرزەدا، پڕبوونی بەنداوی دوکان لە مێژووی دروستبوونی بەنداوەکە، ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە، ئەم ساڵیش بەهۆی زۆری باران بارینه‌وه، ئاستی ئاو لە بەنداوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە.
شارەزايان لە ئەگەری بەردەوامبوونی باران بارین، پێشبینی ده‌كه‌ن، به‌نداوه‌كه له سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هار پڕ بێت، ئه‌وه‌ش به‌ڕێوبه‌رانى به‌نداوه‌كه ناچار بكات به‌شێكى ئاوه‌كه به‌ربده‌نه‌وه.