وڵاتانی كه‌نداو ئاسمانی عێراق و ئێران به‌جێ ناهێڵن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر، ئیمارات و ژماره‌یه‌كی دیكه له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی كه‌نداو، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كان، گه‌شته‌كانیان به ئاسمانی عێراق و ئێران‌دا به‌رده‌وامه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كه‌نداو، هێشتا رێڕه‌وی خۆیان نه‌گۆڕیوه و ئاسمانی عێراق و ئێران به‌كارده‌هێنن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، زۆرێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی دیكه‌ی وڵاتان له‌وانه فه‌ره‌نسا و سه‌نغافور(سنگاپوور) ئاراسته‌ی رێڕه‌وی گه‌شته‌كانیان گۆڕیوه و ئاسمانی عێراق و ئێران به هۆی مه‌ترسییه‌كانه‌وه به‌كارناهێنن.