پەرلەمانتار و سیاسه‌تمه‌دارانی ئەوروپا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکەن
K24- ئه‌وروپا:
پیرۆزبایی و خۆشحاڵی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپا، بۆ مه‌سرور بارزانی, به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و هه‌مووان دڵنیایی دامه‌زراندنی حكو‌مه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و سه‌قامگیر ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ردار یۆكسه‌ل، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی باكووری راینى پارتی سۆشیال دیموكرات له ئه‌ڵمانیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سەرەتا من زۆر دلشادم کە مه‌سرور بارزانی وه‌ك سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئەزموونی سیاسی زۆری هەیە و بیۆگرافیای سیاسی و دبلۆماسی ئه‌وم خوێندۆته‌وه، کە کەسێکی بە توانایە".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "بێگومان ئەوەش وا دەکات کە حکوومەتێکی زۆر بە هێز دروست بکات و وا چاوەروانی لێدەکرێت. ئه‌و بارزانی دەتوانێت بەو ئەزمونەی هه‌یه‌تی ریزه‌كانی ناوخۆ رێکبخات، كه ئه‌مه‌ش هۆشیاری و زانایی دەوێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: "لای خۆمەوە پیرۆزبایی لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، بە هیوای ئەو پرۆسەیه بکەوێتە خزمەتی کوردستانی مەزن. زۆر گرینگە مه‌سرور بارزانی بەو توانایەوە، رۆلێکی بەهێز و حکوومەتێکی بەهێز پێك بهێنێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رداڵ به‌نلی، جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی گه‌لی دانیماركی ده‌ڵێت: "هه‌موو جیهان ده‌زانێت، كه كورد له باشووری كوردستان رۆڵێكی به‌رچاو و گرنگی له دژی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه".
داواش له حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، "كه ببێته حكوومه‌تێكی به‌هێز و جیگای ته‌واوی ئه‌و كوردانه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانی ببێته‌وه، كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین".
هاوكات یانس یان، رۆژنامه‌نووسی ئه‌وروپی، له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌عتی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، "من بە هیوام و خۆشحالم کە حکوومەتی تازەی کوردستان لە پاش دانوستانێکی زۆر لە ناو پارتەکان پێكبهێندرێت و یەکیتییەکی بە هێز دروستکرا و ببێتە مایەی دروستکردنی حکوومەتێکی بە هێزی یەکگرتوو و سه‌قامگیر".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "بە بڕوای من چانسێکی گەورە هەیە بۆ دروستکردنی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان و وەلامدانەوە دەبێت بۆ ئەو لایانانه‌ی، کە نایانەوێت حکوومەتەکی بەهێزی یەکگرتوو پێكبهێنرێت".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "گرینگە هەمو بەشەکانی ئەم لاشە سیاسییە بە ئاسایشێکی یەکگرتوو ببێت. من زۆر گەشبینم کە پارتەکانیش بۆ بەرژەوەندی کوردستان کاردەکەن، هیوادارم هەموو لایەنه‌كانی بۆ پاشەرۆژێکی گەش و دلسۆزانه کاری بۆ بکەن".
H.B