ئەڵمانیا لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

پێشمەرگە داوایەک لە حکوومەتی ئەڵمانیا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

عه‌زیز وه‌یسی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا لە مەشق و راهێنانپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت. گوتیشی، هێزی پێشمەرگە لە مەشقی خۆی بەردەوامە، چونکە ناکرێت هیچ هێزێکی سەربازی بەبێ مەشق بمێنتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەن، هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بکات.

ئەڵمانیا لە جەنگی دژ بە داعش، هاوکاریی زۆری پێشمەرگەی کرد، بە تایبەت چەکی دژە تانکی میلان، کە یارمەتی زۆری پێشمەرگەی دا رێگری لە کردەوە خۆکوژییەکانی داعش بگرێت.

H.J