سەرۆکی تورکیا لێدوانی نوێ لەبارەی ئاگربەست دەدات

ئەردۆغان نوێترین هەڵوێستی لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە ئێستاوە قۆناغی 120 کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت.

ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتنی تورکیا و ئەمەریکا لەسەر دۆخی سووریا گووتی، لە ماوەی 120 کاتژمێر یەپەگە لە ناوچەی ئارام دەکشێنەوە.

راشیگەیاند، بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە ئەم قۆناغە بە سەرۆکایەتی تورکیا و پێکەوە ئەنجامبدەین. بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر لەبارەی رێککەوتن و ئاگربەست، لەگەڵ سەرۆکی رووسیاش کۆدەبمەوە.

رەتیشیکردەوە کە هێزەکانی باکووری سووریا جێبهێڵن و رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکە هێزەکانمان ناکشێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، تورکیا لە دوێنێ شەوەوە ئاگربەستی شکاندەوە و هێرشەکانی بەردەوامی پێداوە.

AA

H.J