روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌هاتووه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامین، به‌ڵام تا ئێستا پاره له به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه. گوتیشی: به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌ر كاتێك به‌غدا پاره‌ی نارد، به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه، مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌كاتێكدا مانگانه بڕی 454 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و زیاتر له 68 ملیار دیناریش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق جێگیر كراوه و تا ئێستا مانگانه به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌نێرێت، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه، چه‌ند رۆژێكه گه‌یشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غداوه، دوا كه‌وتووه.
H.B