له گه‌رمیان دوو پێشمه‌رگه و چوار سه‌ربازی بیانی بریندار بوون
K24 – كفری:
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له سه‌ر رێگه‌ی هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دوو پێشمه‌رگه و چوار سه‌ربازی بیانی بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووره‌كه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزێکی ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بەسەرپەرشتی تیمێکی بیانی ئۆپراسیۆنێكیان بۆ ناوچەکانی نێوان کفری و دووز لە چیای غەڕە و قوڕی چای ئەنجامدا.
لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا بۆمبێك بە ھێزەکەدا ته‌قیه‌وه و بەو ھۆیەوە دوو پێشمه‌رگه و چوار كه‌س له تیمه بیانییه‌كه بریندار بوون و یه‌كێك له برینداره بیانییه‌كان به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.