ورده‌كاریی رێكخستنه‌وه‌ی باج به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاریدا پێداچوونه‌وه‌ی ورد به سیسته‌می باج و ده‌فته‌ری بازرگانی بكه‌ن، ئەمەش له پێناو رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه و گێڕانه‌وه‌ی داهاتێكی زیاتر بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت.
وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی تایبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌یاند، وه‌رگرتنی باج زیاد نه‌كراوه، به‌ڵكو سیسته‌مه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خاوه‌نكاردا رێكده‌خرێته‌وه.
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یه‌كێك له ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان پێداچوونه‌وه بوو به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری بازرگانی رێكخستنه‌وه‌ی میكانزمێكی ته‌واو بۆ وه‌رگرتنی باج، له‌گه‌ڵ وه‌زیری بارزگانی پیشه‌سازی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی سوودی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بڕیاره گفتۆگۆ ده‌كه‌م، كه داخۆ ئه‌وان ئه‌م بڕیارا‌نه له‌سه‌ر چ به‌رژه‌وه‌ندیيه‌ك داوه، ئایا باج زیادكراوه یاخود ته‌نها یاساكه هه‌موار كراوه‌ته‌وه.
رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیيه‌كانی باج له هه‌رێم یه‌كێك بوو له كاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی داهاتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیيه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باج رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان ته‌نها باج له‌سه‌ر قازانج له كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نكاره‌كان وه‌رده‌گرن، پلانیشيان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه به‌ره‌و پێشببه‌ن.
ئ. م