تەرمی شوفێرێک کە باران دایپۆشیبوو دۆزرایەوە
K24 – ههولێر:
شەوی رابردوو 28/02/2019 لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک ناحیەی سیروان، دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بە گووتەی رائید بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، لە دوای رووداوەکە و بەهۆی باران و تەم، شوفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بێسەرووشوێن مابووەوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە، شۆفێربوون و یەکێکیان دوکانداربووە و تەمەنی 30 ساڵە و ئەو دیکەشیان ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.