سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێریزا مای دەست لە کارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و بڕیارە 7ی حوزەیران بە فەرمی پۆستەکەی جێبهێڵێت.

دەست لە کارکێشانەوەی مەی بە هۆی شکستهێنانی بوو لە جیا بوونەوەى به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەگەرچی زۆرینەوەی خەڵکی وڵاته‌كه‌ى لە ریفراندۆمێکدا دەنگیان بە جیابوونەوە دا.

تێریزای مەی بەرگری لە سیاسەتەکانی کرد و بە کارێکی دروستی دەزانێت، داواشی کرد سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بەردەوامی بە ئامانجەکانى بدات.

لە کۆتایی قسەکانی، مەی بە گریانەوە رایگەیاند، ئەو وڵاتەکەی خۆشدەوێت، بەڵام بەم زووانە ئەرکەکەی کۆتایی دێت.

مەی لە ساڵی 2016 بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و جێی دەیڤد کامیرۆنی گرتەوە، رابەرایەتی بیری جیابوونەوەی لە ئەوروپا "برێکزتی" کرد، بەڵام نەیتوانی متمانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ جیابوونەوە بەدەستبهێنێت، ئەمەش بە هۆی ئەوەی پلانەکانی تێریزا مەی بۆ دوای جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، دڵی پەرلەمانتارانی بەریتانیای بۆخۆی رانەکێشا.

BBC

HJ