حكوومه‌ت وه‌ڵامی پێشنیازی پرۆژه یاسای تاپۆكردنی خانووه ته‌جاوزه‌كان ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی پێشنیازی پرۆژه یاسای تاپۆكردنی خانووه ته‌جاوزه‌كان ده‌داته‌وه و په‌رله‌مانیش گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆ له باره‌ی چه‌ند ورده‌كارییه‌كی پرۆژه یاساكه ده‌كات، به‌تایبه‌تیش دیاریكردنی نرخه‌كان.
زاهیر محه‌مه‌د عه‌لی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، پێشنیازیان كردووه، پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و په‌ككه‌وته و بریندارانی شه‌ڕی داعش، له وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ببه‌خشرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له سه‌نته‌ری شاره‌كان، نرخی مه‌ترێك له نێوان 15 بۆ 20 هه‌زار ده‌بێت، له قه‌زاكان 10 بۆ 20 هه‌زار و له ناحیه و گونده‌كانیش، 5 بۆ 10 هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر مه‌ترێك.
واتا ئه‌گه‌ر خانووێكی 200 مه‌تری له سه‌نته‌ری شاره‌كان به ته‌جاوز درووست كرابێت، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له خاوه‌ن خانووه‌كه وه‌رده‌گیرێت له بڕی تاپۆكردن، له نێوان 3 بۆ 6 ملیۆن دینار ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن یاساكه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، تا كار له‌سه‌ر تاپۆكردنی خانووه‌كان بكه‌ن.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 باسی له‌وه‌شكرد، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پرۆژه یاساكه ده‌كات.
ئ. م