"ناوی 3 یاریزانی به‌ربژێر بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی زێرین ئاشكرا ده‌كرێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا 3 یاریزان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێر ده‌كات، سادیۆ مانێ سه‌نیگالی به‌نزیكترین یاریزان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول تاكه یاریزانه كه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ركابه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ئاستی تاكه‌كه‌سی یاریزان زۆرله‌به‌رچاو ده‌گیردرێت، به‌مه‌ش كریستیانۆ، مێسی و مانێ پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ر 3 یاریزانه‌كه له‌م وه‌رزه رۆڵێكی كاریگه‌ریان له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بینیوه و ئاستێكی به‌رزی تاكه‌كه‌سیان پێشكه‌ش كردووه.
كریستیانۆ له یه‌كه‌مین وه‌رزی له سێریا ئه‌ی، له كۆی 31 یاری، 21 گۆڵ و 8 ئاسیستی كرد و نازناوی خوله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس برده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی به یه‌ك هاتریك پورتوگالی بۆ یاریی كۆتایی په‌ڕانده‌وه و نازناوه‌كه‌شیان برده‌وه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا نازناوی لالیگای وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی به‌ده‌ستهێنا و به 36 گۆڵ بووه گۆڵكاری خوله‌كه، خه‌ڵاتی گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ و خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی ئه‌ورووپاشی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی پله‌ی سێیه‌می كۆپا ئه‌مریكای 2019ـی برده‌وه.
سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌ده‌ستهێنا، به 22 گۆڵیش هاوشانی سه‌ڵاح و ئۆبامیانگ بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی گه‌یشتۆته یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.