مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی کۆمەڵێک وەزارەت دابەش دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردستان24ی راگەیاند، لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 11ی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات.

دوای خەرجکردنی مووچەی ئەم وەزارەتانە، بڕیارە لە رۆژانی ئایندە، دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت.

رۆژی دوو شەممە 18/02/2019, مووچەی هێزی زێرەڤانی، بەرگری فریاکەوتن، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش خەرج دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 19/02/2019 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی شارەوانی

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی گواستنەوە

وەزارەتی پلان دانان

وەزارەتی کشتوکاڵ

دیوانی چاودێری دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

ژینگە

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەستپاکی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن

دەزگای مین

رۆژی چوارشەممە 20/02/2019 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی رۆشنبیری

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

سەرۆکایەتی هەرێم

سەرۆکایەتی پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران