سووریا وه‌ڵامی ئه‌ردوغان ده‌داته‌وه و هێزێكی دژه‌تیرۆریش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی شه‌ڕ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا دووپاتی كرده‌وه، دیمه‌شق به هه‌موو شێوازه‌كان له هه‌ر سووچێكی سووریا و به ته‌واوی رێگا و ئامرازه شه‌رعییه‌كانه‌وه، رووبه‌ڕووی دوژمنكارییه سته‌مكارانه‌كه‌ی توركیا ده‌بێته‌وه و راشیگه‌یاند، هێزێكی دژه‌تیرۆریان ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی شه‌ڕ كردووه و لێدوانه‌كانی ئه‌ردوغانیش ناتوانن بیانوه‌ستێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به ئاژانسی فه‌رمیی سووریا "سانا"ی راگه‌یاندووه، لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی پارێزگاریكردن له گه‌لی سووریا و مافه‌كانیان، ته‌نیا قسه‌ی كه‌سێكی دووره‌په‌رێزه له واقع.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "دوای پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌ردوغان بۆ تیرۆر له سووریا و مه‌شقدانیان و چه‌كداركردنیان و ناردنیان بۆ كوشتنی خه‌ڵكی سووریا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی رژێمی توركیا له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه‌به‌هایه‌كی پێ نادرێت، ته‌نیا ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه له واقعه‌وه دووره و باسی ئه‌وه ده‌كات، گوایا گرنگیی به پاراستنی ئاسایشی گه‌لی سووریا ده‌دات، له‌كاتێكدا خۆی كه‌سێكی گه‌مژه و بكوژه، كه به رژێمه ئیخوانچیی تاوانباره‌كه‌ی و پشتیوانیكردنی تیرۆر و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه، خۆی له خوێنی گه‌لی سووریا نقووم كردووه، كه تا ئێستاش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌مان هاووڵاتیانمان ده‌كوژن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "لێدوانه‌كانی ئه‌ردوغانی "تاوانبار" و قسه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایا خه‌می پاراستنی گه‌لی سووریا و مافه‌كانییه‌تی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستدرێژیی ده‌كاته سه‌ر گه‌له ئارامه‌كه‌ی سووریا له باكووری وڵاته‌كه‌مان، له هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه به‌دی ناكرێت، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر هه‌موو په‌تێك سه‌ما ده‌كه‌ن و دروشمی مرۆیی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا خۆیان له هه‌موو كه‌سێك زیاترله له مرۆڤایه‌تییه‌وه دوورن".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، سووریا كه پێشتریش چه‌ندین جار وه‌ڵامی دوژمنكارییه‌كانی توركیای داوه‌ته‌وه و گورزی كوشنده‌ی له بریكاره تیرۆریسته‌كانی ئه‌نقه‌ره وه‌شاندووه و شكستی پێ هێناون، به هه‌مان شێوه هه‌موو رێگا و ئامرازه شه‌رعییه‌كان ده‌گرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دوژمنكاریه سته‌مكارانه‌كه‌ی توركیا ببێته‌وه.
ئاشكراشی كرد، كاروانێكی دژه‌تیرۆری سووریا جووڵه‌ی پێ كراوه و لێدوانه‌كانی ئه‌ردوغانیش ناتوانن بیانوه‌ستێنن و جه‌ختیشی كرده‌وه، پاراستنی گه‌لی سووریا ته‌نیا ئه‌ركی سوپای سووریا و ده‌وڵه‌تی سووریایه.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه سوورییه دوای رۆژێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان دێت.
H.B