لە رانیە گەرما ئاگری لە ماڵێك بەردا

"ژنێك بریندارە و بەشێكی مالەكە سوتاوە"
kurdistan24.net

K24 - رانیە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە گەڕەکی هەوارە بەرزەی رانیە لەماڵێکدا بەرمیلێکی نەوت دەتەقێ و بەهۆیەوە ژنێک بریندار دەبێ و بەشێک لەماڵەکەش ئاگری گرت.

شایەتحاڵەکان بە کوردستان24-یان گوت: "هۆکاری تەقینی بەرمیلەکە بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما بووە لەکاتێکدا بەرمیلەکە بڕێک نەوتی تێدابووە".

ئاماژەیان بەوەشکرد: "تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە توانیویانه بەزوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ژنێک بەسوکی بریندار بووە".

رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لەو بارەیەوە لە رێگای کورستان24وە، هۆشداری دایە هاووڵاتیان کە مانەوەی نەوت لەناو ئەو بەرمیلانەی لەبەر خۆر دانراون مەترسی هەیە، بەتایبەت ئەم ماوەیە کە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزبووەتەوە.

ھ.م

لە رانیە گەرما ئاگری لە ماڵێك بەردا
لە رانیە گەرما ئاگری لە ماڵێك بەردا
لە رانیە گەرما ئاگری لە ماڵێك بەردا
لە رانیە گەرما ئاگری لە ماڵێك بەردا