نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن له بۆریس جۆنسۆن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن له بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانى به‌ریتانیا ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه رۆژی پێنجشه‌ممه 12/12/2019 به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر كرد.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانن و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانیانه.
بۆریس جۆنسن، پێشتر له كاتی شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
"جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن،
سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا
به‌گه‌رمى پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستى هێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و ڕوانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين.
دووباره پيرۆزبايى له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكوومه‌تى داهاتووتان و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ گه‌لى به‌ريتانيا ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
13/12/2019"
ئ. م