ھاووڵاتیان: كابینەی نوێ بە تەمەنێكی كەمەوە بڕیاری گرنگی دەركردووە
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار و بڕیاره‌كانی كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن و كوردستان24 له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر، له باره‌ی تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كار و بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت، پرسیار له هاووڵاتیان ده‌كات و ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا پێیان وایه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كابینه‌ی نوێ توانیویه‌تی كاری باش بكات و ناشیشارنه‌وه، حكوومه‌تی نوێ بووه‌ته جێگای ئو‌مێد و متمانه‌یان، داواش ده‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوه‌كانی خێراتر بكات بۆ چاكسازیی گشتیی و ریشه‌یی له ته‌واوی بواره‌كاندا.
بۆتان جه‌لال رۆژنامه‌نووسه و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كابینه‌ی نۆیه‌م له‌و ماوه كه‌مه‌دا توانیویه‌تی كاری زۆر بكات، بۆیه به ئو‌مێد و گه‌شبینییه‌وه له بڕیار و كاره‌كانی داهاتووی ده‌ڕوانێت.
هاووڵاتیانیش چاوه‌ڕوانی كاری زیاترن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و داوا ده‌كه‌ن، هه‌وڵی زیاتر بدرێ بۆ چاكسازیی ریشه‌یی له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كاندا.
ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، هه‌وڵ و كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه بیكه‌نه جێگه‌ی ئومێدی خۆیان بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانی هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازیی.
بڕیاره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ چاكسازیی گشتیی، گه‌ڕانه‌وه و پاراستنی موڵك و ماڵی گشتیی، زیادكردنی داهات و خه‌رجكردنی به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه و چه‌ندین بڕیاری دیكه‌ی گرنگ و په‌یوه‌ست به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه، وای كردووه كه هاووڵاتیان دڵخۆش بن به‌م ده‌ستپێكه و ناشیشارنه‌وه، كه چاوه‌ڕوانی كاری گه‌وه‌رتر و باشتر له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
H.B