به وێنه.. پاشماوه‌ی بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كه‌لوپه‌لانه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه دوای بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به جێماوه، كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، به چوار مووشه‌ك بۆردومان كرا و له ئاكامدا كوژران.
به گوێره‌ی میدیاكان جیا له‌و دووه، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له بۆردومانه‌كه كوژراون، به‌ڵام ناسنامه‌ی هه‌موویان ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌ك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، پاره‌ی ئێرانی و سووری له گیرفانی ئه‌وانه‌دا بووه كه له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی و موهه‌ندیس بوونه.