بارسێلۆنا نوێترین ئۆفه‌ری پێشكه‌شی نێیمار كرد
بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا ده‌خاته به‌رده‌م كارگێری پاریس سانجێرمان.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی سانجێرمان ئۆفه‌رێكی بارسێلۆنای بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار به خواستن بۆ وه‌رزێك ره‌تكرده‌وه، ئه‌مجاره یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه داوای كردووه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به خواستن پاریس سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری نێیمار ببێت.
ئه‌م ئۆفه‌ره ره‌نگه دوایین ده‌رفه‌ت بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێیمار له كاتێكدا یانه‌كانی ریال مه‌درید و یوڤێنتۆسیش هه‌وڵی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه به‌رازیلیه ده‌ده‌ن.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.