"پێكهاته‌ی ئارجێنتینا به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ئاشكرا كرا"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هه‌ڵبژارده‌كه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ دووه‌مین یاری له كۆپا ئه‌مریكا له دژی پاراگوای جیاواز له یارییه‌كه‌ی پێشووتر گۆڕانكاری زۆری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه.
پێگه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بۆ یارییه‌كه‌ی به‌ره‌بانی ئه‌مشه‌و له دژی پاراگوای ئاشكرا كردووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه سكاڵۆنی راهێنه‌ری تانگۆ، سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخستۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ده‌گ بۆ ئه‌م یارییه پشتی پێده‌به‌ستێت و له شوێنی ئه‌گوێرۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری به لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌كات.
له هێڵی به‌رگریش ساراڤیای دوورخستۆته‌وه و میلتۆن كاسكۆی له شوێنی جێگیر كردووه، له هێڵی ناوه‌راستیش سكاڵۆنی راهێنه‌ری تانگۆ دوو گۆڕانكاری كردووه، له شوێنی رۆدریگێز یاری به رۆبێرت پێریارا ده‌كات، بۆ شوێنه‌كه‌ی دی ماریاش یاری به رۆدریگۆ دی پاوڵ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی پێشبینیكراوه‌كه‌ی تانگۆیه:
گۆڵپارێز: فرانكۆ ئارمانی
به‌رگریكاران: میلتۆن کاسکۆ – نیكۆلاس ئۆتامێندی – جێرمان پێزێلا – نیكۆلاس تاگلیافیکۆ
ناوه‌راستكاران: رۆبێرت پێریارا – لۆ سیلسۆ – لیناردۆ پاریدیس – رۆدریگۆ دی پاوڵ
هێرشبه‌ران: لیۆنێل میسی – لاوتارۆ مارتینێز
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له یه‌كه‌مین یاری كۆپا ئه‌مریكای 2019 به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا دۆڕا، ئه‌مشه‌و تانگۆ به سه‌ركردایه‌تی مێسی له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی له كاتژمێر 3:30 دووه‌مین یاری خۆی به‌رامبه‌ر پاراگوای ده‌كات.