خۆپیشاندان له تاران ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتیان و شۆفێران چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی شاره‌كهیان داخستووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌هۆی داخستنی رێگاكانه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌كی خنكێنه‌ر په‌یدابوو و شۆفێره‌كان له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان بزووێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان كوژراندووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌كه تا دێت زیاتر و شه‌قامه‌كان جه‌نجاڵ تر ده‌بن، به‌تایبه‌تی كه ئێستا له پایته‌ختی ئێران كه‌شوهه‌وا سارده و به‌فر ده‌بارێت.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئیران دژی گرانبوونی به‌نزین له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی ئێران ده‌ستیپێكرد.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین له ئێران، له مه‌شهه‌د و ئه‌هواز و سیرجان و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئیرنا، له شیراز و به‌نده‌ر عه‌باس و خوڕه‌مشه‌هر و ماهشه‌هریش چه‌ند خۆپیشاندانێكی سنووردار به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له شاری سیرجان، توندترین خۆپیشاندان هه‌بووه و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه هێرش بكه‌نه سه‌ر پاڵاوگه‌كانی سووته‌مه‌نی و ئاگری تێبه‌رده‌ن، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی لێ‌گرتوون و نه‌یانتوانیووه ئه‌و كاره بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شۆفێره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كوژراندووه‌ته‌وه و رێگه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی كه به‌ره‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی شیراز ده‌ڕوات له باشووری ئێران داخستووه.
پێشتر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له ئێران هه‌زار تمه‌ن بووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 100 دیناری چاپی عێراقی، به‌ڵام له رۆژی هه‌ینییه‌وه نرخه‌كه بۆ 3 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌و بووه به نزیكه‌ی 300 دیناری عێراقی.