داوا دەكرێت پەخشكردنی دراماكان لە ھەرێمی كوردستان سنووردار بكرێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی ھەولێر، لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقاف، پێشنیاز دەكات كە ئەو دراما دۆبلاژكراوانەی لەگەڵ ئادابی كوردەواری ناگونجێن لە كەناڵە كوردییەكان پەخش نەكرێن.
بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی ھەولێر كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیدا ھاتووە: "ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ژمارە 123 لە 15/9/2019 سەبارەت بە پەخشكردنی دراما دۆبلاژكراوەكان كە لەگەڵ ئادابی كوردەواری ناگونجێت، بووەتە ھۆی زیادبوونی رێژەی تەڵاق، بۆیە پێشنیاز دەكەین كە ئەم جۆرە درمایانە سنووردار بكرێن".