فراكسيۆنى كۆمه‌ڵ: ده‌نگ به كانديدى پۆسته‌كانى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ناده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولستار مه‌جيد له فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى رايگه‌ياند، كۆمه‌ڵ به‌شدارى له دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، به‌ڵام ده‌نگ به هيچ كانديدێكى پۆسته‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان نادات.
كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به بێ به‌شداربوونى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌ستيپێكرد و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه‌ش له كۆبوونه‌وه‌دايه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆى.
هاوكات فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى له بڕگه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، هۆڵى دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به‌جێهێشت.