رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت كه‌رتی نه‌وتی عێراق كۆنتڕۆڵ بكه‌ن

چاویان بڕیوەتە نەوتی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ھەر یەك لە ئەمه‌ریكا و رووسیا چاویان بڕیوەتە نەوتی عێراق و له‌ ھەوڵی ئەوەدان، ئەو كەرتە كۆنتڕۆڵ بكەن.

له‌ راپۆرتێكی شیكارییدا، كه‌ ماڵپه‌ڕی ئۆیل پرایسیش بڵاوی كردووەتەوە، سەرچاوەیەكی نزیكی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ وڵاتەكه‌ی دەیەوێت بەرھەمھێنانی نەوتی خاو تاوەكو كۆتاییەكانی ساڵی 2020، بۆ زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد بكات، ئەوەش ركابەریی نێوان ئەمه‌ریكا و رووسیا لەسەر دەستكەوتنی نەوتی عێراق زیاتر دەكات. 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bb147c8c-024a-47fa-b05e-34a9d623f677/051419BQX.ism/manifest