خانهقین .. گوندنشینان هۆشداری له بههێزبوونهوهی داعش دهدهن
K24- خانهقین:
دانیشتوانی گوندی دەكە لە سنووری خانەقین داوا دەكەن، ھێزە ئەمنییەكان سەر و ماڵیان لە مەترسییەكانی چەكدارانی داعش بپارێزن، ههروهها دەڵێن: خەریکە داعش وەك سەرەتای دروستبوونی دەبێتەوە بە هێزێکی مەترسیدار لە سنووری قەزای خانەقین و پارێزگای دیالە، ئەمەش وایكردووە تا ئێستا 25 گوندی كوردنشین ماڵەكانیان بەتەواوی چۆل بكەن.
حاجی عهزیز كه گوندنشینێكی دهكهیه دهڵێت: بەھۆی مەترسییەكانی داعش دەیان گوند لەم سنوورە چۆڵكراون و ئەو ھێزەی عێراق كە ئەركی پاراستنی سنوورەكەی لە ئەستۆیە، ناتوانن پارێزگاریمان لێ بكهن و تەنانەت توانای پاراستنی خۆشیان نییە و زوو زوو دەبنە قوربانی پەلامارەكانی داعش.
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر، نزیكەی 25 گوندی كوردنشین لە سنووری خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانی دیالە، بههۆی مهترسییهكانی داعش چۆڵکراون. ئەو گوندانەش كه چۆڵ نهكراون، لە ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوامدان. دانیشتوانی ناوچەكە ئێستا داعش بە مەترسی دەزانن و پێیان وایە ئەگەر زوو ئامادەكاری نەكرێت، ئەوا دەبێتەوە ھەڕەشەیەكی جددی لەسەر ژیانی خەڵكی ناوچەكە.
H.B