شاى ئوردن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن به فه‌رمی سه‌ردانی عێراق بكات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سبه‌ی شا عه‌بدوڵڵا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئامانجی شا عه‌بدوڵڵا له‌و سه‌ردانه، بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته له بواره جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌رته‌كانی بازرگانی و ئه‌منی.
راشنه‌گه‌یه‌ندراوه، ئاخۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
H.B