چه‌ندین خێزانی دۆڵی بالیسان له‌كاتی كیمیابارانه‌كه شه‌هیدبوون و هیچ كه‌سێكیان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه
K24 - بالیسان:
32 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، لێرە لەم ئاسمانەوە، فڕۆکەکانی رژێمی پێشووی عێراق دەیان بۆمبی گازی کیمیاییان بەرەو رووی خەڵکی مەدەنی گوندەکانی دۆڵی شێخ وەسان و بالیسان و خۆشناوەتی بەردایەوە.
ئەم هێرشە بە یەکێك لە سەختترین هێرشەکانی رژێم ناودەبرێت، بەشێك لە خێزانەکان بە تەواوی لەو هێرشەدا شەهیدبوون و کەسیان نەمایەوە، گوندنشیان چیرۆکی تراژیدی لەبارەی رۆژی کیمیابارانەکە دەگێڕنەوە.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه چیرۆكێكی تراژیدی بۆردومانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، له بۆردومانه‌كه‌دا دایكێك شه‌هید ده‌بێت و كچه ساواكه‌ی ته‌نها ده‌مێنێته‌وه، ماوه‌ی شه‌و و رۆژێك شیری دایكه شه‌هیده‌كه‌ی ده‌خوارد، تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك و كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌هانایه‌وه چوون.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئێستاش كچه‌كه ماوه، به‌ڵام باری ته‌ندرووستی جێگیر نییه و بۆ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كراوه.
ژماره‌ی شەهیدەکان زۆره، بەڵام بریندارەکان زۆرتر، گوندەکان هێشتا وێرانەییان پێوەدیارە، خەڵکی ناوچەکە بۆمبە تەقیوەکانی گازی کیمیاییان لەبەردەم هۆڵی وێنەی شەهیدەکان داناوە، تا هەر کەسێك بۆ بینینی وێنەی شەهیدەکان بچێت، تێ‌بگا ئەوان بەرەو چ چارەنووسێك راپێچكراون.
کیمیاييبارانی گوندەکانی دۆڵی بالیسان، بەپێی پلانێکی تۆکمە و پێشوەختەی رژێمی ئەو کاتی عێراق بەڕێوەچوو، هەر بۆیە دوای بۆردومانی کیمیایی بۆ سەر ناوچەکە، پیاوانی رژێم بەشێك لەبریندارەکانیان لە رێگادا بەرەو نەخۆشخانە، شوێن‌بزر کرد، ئێستا ئەگەرچی رووفاتی بەشێکیان دوای راپەڕین دۆزراونه‌ته‌وە و گەڕێنراونەته‌وە زێدی خۆیان، بەڵام دەیان گوندنشینی ناوچەکە، تا ئێستاش چارەنووسیان بەنادیاری ماوەتەوە.
په‌یامنێری كوردستان 24، باس له ره‌وشی ته‌ندرووستی كچه‌كه ده‌كات، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره له توركیا و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌دوێنێت
ئ. م