ئەنجامدەری کردەوە تیرۆرستییەکەی نیوزیلاند دادگایی دەکرێت

دەیان نوێژخوێنی کردە قوربانی

K24 – هه‌ولێر:

برێنتۆن هاریسۆن تارانت، گومانلێکراوی سەرەکی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر دوو مزگەوتی نیوزیلاند، بە بڕیاری دادوەر زیندانی کرا و 5ی مانگی داهاتوو– نیسان دادگا یەکەم دانیشتن لەسەر دۆسییەکەی دەکات.

تارانت بە دەستی بەستراو و جلێکی سپی زیندانەوە هێنرایە بەردەم دادوەر، نکۆڵی لە کارەکەی ناکات و بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ ئاینی ئیسلام دەربڕیووە.

دوێنێ هەینی 15/03/2019، لە وڵاتی نیوزیلاند و لە شاری کریس چێرچ، هێرشکرایە سەر دوو مزگەوت و نوێژخوێنانی رۆژی هەینی کرانە ئەمانج، بەهۆیەوە، 49 نوێژ خوێن گیانیان لەدەستدا و 48 دیکەش برینداربوون.

لە دوای رووداوەکە، وڵاتانی جیهان هاوخەمی خۆیان دەربڕی و خەڵکی شارەکەش گووڵ و پەیامی ئاشتیان لە باخچەکانی نزیک لە دوو مەزگەوتەکە دانا.

'لە پشت خووشک و برا مووسوڵمانەکانمان دەبین'
'لە پشت خووشک و برا مووسوڵمانەکانمان دەبین'

H.J