70 ساڵ پێكه‌وه ژیان و له چه‌ند خوله‌كێكدا دنیایان جێهێشت
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی 70 ساڵ له ویلایه‌تی ئه‌نتاكیای توركیا پێكه‌وه ژیان، دوا جار له چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا ژن و پیاوێك یه‌ك له دوای یه‌ك دنیایان به‌جێهێشت و ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیان كرد.
رازیه یه‌ڵماز و عه‌بدولڕه‌حمان یه‌ڵماز، ته‌مه‌نیان گه‌یشتبووه 92 ساڵ، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 19/7/2019 له نێوان كاتژمێر 7:30 خوله‌ك و 7:56 خوله‌ك، دوای ته‌مه‌نێك وه‌فا و پێكه‌وه ژیان، به‌جیاوازیی 26 خوله‌ك هه‌ر دووكیان دنیایان جێهێشت.
میدیاكانی توركیا ده‌ڵێن، ئه‌و ژن و پیاوه به خۆڕاگریی و خۆشه‌ویستی و ئاسته‌نگییه‌كانی ژیان و بێ ده‌رامه‌تی، سه‌ركه‌وتوو بوون له په‌روه‌رده‌كردنی 11 منداڵ، له منداڵه‌كانیشیان خاوه‌نی 30 نه‌وه‌ن.
رازیه و عه‌بدولڕه‌حمان بوونه‌ته نموونه‌ی وه‌فاداریی و پاكی و قوربانیدان بۆ گه‌نجه‌كان و هاوژینه‌كانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یان و گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به‌گشتی.
رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و دوو هاوژینه له گوندی "مۆرییه‌ر" له ئه‌نتاكیا به‌ڕێوه‌چووه. جگه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه و كه‌سوكاریان، خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌كه‌ش به‌شدارییان كردووه.
یه‌كێك له كوڕه‌كانیان به‌ناوی تۆران، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیای گوتووه: "دایك و باوكم زۆر یه‌كترییان خۆشه‌ویست. سووربوون له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش، هه‌ر چه‌نده له گونده‌كه‌یدا گوزه‌رانێكی سه‌خت ژیان".
تۆران كه ته‌مه‌نی 55 سأڵانه گوتوویه‌تی: "دایكم له ماڵی خۆیدا له گونده‌كه كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام باوكم 26 خوله‌ك دوای كۆچی دوایی دایكم له یه:ێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌نتاكیا دنیای جێهێشت".
نورسه‌ل یه‌ڵمازیش گوتوویه‌تی: "وه‌ك دوو هاوژین تا دوایین ساته‌كانی ژیانیان زۆر زۆر هاوكاریی یه‌كترییان ده‌كرد".