هۆكاری شڵه‌ژانی ئه‌منی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرابوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاری شڵه‌ژان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توند له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "به‌هۆی ناردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بووه بۆ سه‌ر ئاسمانی باڵیۆزخانه‌كه".
كه‌ناڵی abc نیووز له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه نوسیوویه‌تی: "هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و بریكاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خۆیان ماوون. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه توندانه‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق گیرایه‌به‌ر، به‌هۆی ئه‌وه بووه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو هه‌ڵدراوه‌ته ئاسمانی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا داوای له ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده لاوه‌كییه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه كرد عێراق جێبهێڵن و له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێریش پێدانی ڤیزای به عێراقییه‌كان راگرت. هه‌روه‌ها له سه‌ربازگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانیش رێوشوێنی ئه‌منی توند و بێ پێشینه گیرایه‌به‌ر كه جگه له سووپای عێراق هیچ هێزێكی دیكه ناتوانێت له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جموجووڵ بكات.