خاوەنی کۆمپانیایەک لە سلێمانی دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای شەش هاووڵاتی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن كە بەبیانوی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) خاوەنی كۆمپانیای (م ، ه )، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەكانی ( 453 ، 456 و 457 ) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لەسكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر هەڵاتووە.

H.J