کۆشکی سپی: ترەمپ جددییە لە پاراستنی پێکهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
K24 – هه‌ولێر:
میك مۆڵڤه‌ینی، سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی به‌وه‌كاله‌ت له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند ئیداره‌ی تره‌مپ زۆر جیدییه له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاشكراشی کرد، بڕیارە له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه له نیویۆڕك به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌و پرسه بوروژێنن و یەکەمجارە لە مێژووی ئەمەریکا ئەم پرسە نوێنەری خۆی بۆ دانراوە.
لە دوای دەستپێکردنی "بەهاری عەرەبی" لە ساڵی 2011، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چەندین جەنگی ناوخۆیی و ناسەقامگیرییدا گوزەری کرد و دەکات، لەم سەروبەندەش، بەشێکی زۆر لە کەمینە و پێکهاتەکان، دووچاری هەڕەشەی جددی بوونەوە.
لە ساڵی 2014، بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان لە عێراق، ئەمەریکا هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی پێکهێنا و دەستی بە وەشاندنی گورزی ئاسمانی لە عێراق و سووریا کرد.
H.J